بەیاننامەیەکی پیرۆزبایی بە بۆنەی ٢٥ ساڵەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە):

0
107

ەناوی ئازادی و دادپەروەرییەوە

میللەت و تێکۆشەرانی خۆشەویستی کورد،
تێکۆشانی ماندوو نەناس و هەوڵە بەردەوامەکانی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) بۆ بەدیهێنانی ماف و ئایدیالی نەتەوەی کورد بەرز دەنرخێنین. ئەمڕۆ بە بۆنەی ٢٥ ساڵەی دامەزراندنی ئەم دامەزراوە سەربەرزە، دەرفەتێکمان بۆ ڕێزگرتن لە سەرجەم ئەندامان و تێکۆشەرانی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان دۆزیەوە کە بە کۆڵنەدان و قوربانیدان بە ڕێگای ئازادی و دادپەروەریدا ڕۆیشتوون.
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لە سەرەتای دامەزراندنیەوە، وەک دامەزراوەیەکی پێشەنگ و پێشکەوتنخواز، هەمیشە لە پێشەنگی خەباتی نەتەوەی کورد بۆ گەیشتن بە مافە ئینسانی و نەتەوەییەکانی خۆی بووە. هەوڵی بێ وەستان و خەباتی بەردەوامی ئەم دامەزراوەیە بۆ نەوە جیاوازەکان مۆدێلی خەبات و بەرخۆدان بووە و دەبێت.
لەم ڕۆژە پڕ لە شانازیەدا سەری ڕێز و نەوازش بۆ سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ئازادی دادەنێین کە لەسەر ئەم ڕێگایە گیانیان بەخت کرد و ڕێز لە یادیان دەگرین. هەروەها سڵاو دەنێرین بۆ هەموو بنەماڵە بەڕێزەکانیان کە بە سەبر و کۆڵنەدانیان پاڵپشتی و یاوەری ئەم خەباتانە بوون.

ئێمە پێمان وایە یەکڕیزی و یەکێتی نەتەوەی کورد کلیلی سەرکەوتنە لەسەر ڕێگای مافە ڕەوا و مرۆییەکان. هەر لەو پێوەندییەدا بانگهێشتی هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگای کوردستان دەکەین بۆ پاڵپشتی و بەشداری چالاکانە لە بەرنامە و چالاکییەکانی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان بۆ یارمەتیدان بە بەدیهێنانی ئامانجە هاوبەشەکانمان.

لە کۆتاییدا جارێکی تر پیرۆزبایی ٢٥ ساڵەی دامەزراندنی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لە سەرجەم ئەندامان و تێکۆشەران و نەتەوەی کورد دەکەین و هیوای سەرکەوتن و سەربەرزی بۆ هەموو لایەک دەخوازین لە بەدیهێنانی ئازادی و دادپەروەری و یەکسانی.

بژی کوردستانی ئازاد
بژی گەلی کوردستان و، سەرکەوئ خەباتی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) لە پێناو دەست خستنی مافە رەواکانی نەتەوەی کورد

یەکێتی شۆڕشگێڕی کوردستان
ڕێکخراوی یاری کورد