پەیامی پرسە و سەرەخۆشی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان و رێکخراوی یاری کورد بە بۆنەی کوچی دوای خاتوو * ئاسە(ئاسیە )فەزڵی*

0
213

مێردان مەترسان لەی سیاسەتە
تەسلیم گیانان چوی قویتەی بەتە
هەرکەس بزانو شون جامەێ وێش
نەی کوچ و ڕەو رەو نەیارو ئەندیش

زۆر بە داخێکی گرانەوە  هەواڵی کۆچی دوایی ئافرەتێکی بەرێز و تێکۆشەر  و خوشکی دوو شەهیدی کوردستان  و پوری دوو ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستانمان   پێ گەیشت.

خاتوون ئاسە فەزلی خوشکی شەهیدان “ شەهید مەنسوور  و شەهید جەمشێر فەزڵی ناسراو بە کەواڵی”   پووری بەرێزان کاک عەلی فازڵی *کەواڵێ و کاک فەرزاد ئەزەمی توتشامی  ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی شۆڕشگێڕان کوردستان  بوو.

شەهیدان “ شەهید مەنسوور  و شەهید جەمشێر فازڵی ناسراو بە کەواڵی” لە لایەن هێزە جنایەتکارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە دەیەی  شەست شەهید کراون.
بە بیستنی هەواڵی کۆچی دوایی خوشکە ئاسە فەزڵی خەمبار و دڵگران بووین هەر بە ئەم بۆنە خەمناکەوە لەلایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان و  رێكخراوی یاری کوردەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی هۆزی گەورە و ناوداری کەواڵی  بە گشتی  و بنەماڵەی “خاتوون ئاسە”فەزڵی بە تایبەتی و سەرکرادایەتی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان دەکەین و   لە خەم و پەژارەیان شەریک و بەشدارین .
ڕوحی  شاد و گیانی ئارام و ئاسوودە سەبووری بۆ تێکڕای کەس و کار و بنەماڵەی سەربەرزی فەزڵی و فەرزی کەواڵی