بەشداری کۆمیتەی ئاڵمانی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان و ڕێکخراوی یاری کورد لە پرسەی شەهیدان وەفا ئازەربار، پژمان فاتحی ، محسین مەزڵوم و محەممەد فەرامەرزی

0
283

ئەمڕۆ شه‌ممه‌ 21 رێبه‌ندان 2723کوردی، وەفدێکی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان و ڕێکخراوی یاریکورد بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی پرسەی شەهیدان و رۆڵەکانی نەتەوەکەمان کاکە وەفا ئازەربار، پژمان فاتحی، مۆحسێن مەزڵوم و محەممەد فەرامەرزی کرد کە ئەمڕۆ لە ئەڵمانیا بەڕێوەچوو.
هەڤاڵان شیرزاد ئەحمەدی، محەممەد ئاتەشبار و نەوید… بە ناوی یەکێتی شۆڕشگێڕی کوردستان و ڕیکخراوی یاریکورد بەبەشدار بوون و پەیام و پرسە و سەرەخۆشی و هاوسۆزی و پەژارەی خۆیان لە سەر ئێعدام و شەهید کردنی چوار ڕۆڵەی نیشتمانەکەمان لە گەڵ کۆمەڵە و بنەماڵەی سەربەرزی ئەو شەهیدانە دەربڕی.

گەلی تێکۆشەر و قارەمانی کوردستان
کۆمیتەی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستان لە وڵاتی ئاڵمان
بە بۆنەی لە سێدارەدانی چوار لاوی تێکۆشەری کوردستان، لە دڵەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی شەهیدان، خەڵکی کوردستان، وسەرکردایەتی، کادر و ئەندامانی کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستان دەکەین.
دیارە ئەمە یەکەمجار نییە و دواجاریش نابێت کە ڕێژیمی تێرۆریستی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەستی بە خوێنی لاوەکانمان سوور بکات. ئێمە درێژە بە شۆڕشی خوێناوی خۆمان دەدەین و پێداگری لەسەر مافە ڕەواکانی گەل و نیشتمان دەکەین تا گەیشتن بە ئامانجە ڕەواکانی گەلی کوردستان و بە دیهێنانی ئازادی و دادپەروەری و ڕاماڵینی داگیرکاران لە سەر خاکی پیرۆزی کوردستان. لە کەس شاراوە نییە کە سیما و ناوەڕۆکی دەسەڵاتی ڕەشی کۆماری تیرۆریستی ئیسلامی ئێران لە ٤٥ ساڵی رابردوو واتە لە سێدارەدان و کوشتنی ئازادیخوازان و ماڵوێرانی بۆ گەلانی بندەستی ئێران
جئ خۆیەتی ئێمە وەک هێز و لایەنەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە بۆنە و رۆژگەلێکی وەهادا پەیمان نوێ بکەین و رێزەکانی نەتەوەی کورد یەک بخەین و بە یەکیەتی و یەکدەنگی بە گژ ئەو نەهامەتیانەدا بچینەوە کە بەرۆکی گەل و نیشتمانەکەمانی گرتووە.

مەرگ و نەمان بۆ کۆماری دژ بە کوردی ئیسلامی ئێران .
سەرکەوێ خەباتی گەلی کوردستان لە پێناو مافی دیاریکردنی چارەنووس

کومەیتەی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان و ڕکخراوی یاری کورد وڵاتی ئاڵمان
شه‌ممه‌ 21 رێبه‌ندان 2723