بەشداری شاندێکی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان و ڕێکخراوی یاری کورد لە کۆنفرانسێکدا لە پەرلەمانی لۆردەکانی ئەنگلیس بە ئامادەبوونی دەیان پەرلەمانتار و لۆردی ئەو وڵاتە

0
376

لەسەر بانگهێشتی موجاهدینی خەلقی ئێران  شاندێک لە ئەندامانی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان و رێکخراوی یاری کورد  کە پێکهاتبوون لە کاکی ڕۆستەم ئاڵماسی ڕێبەری یەکێتی و مەیسەم شەکەربەیگی   بەشداریان کرد لە کۆنفراسێک لە پەرەلمانی  لۆردەکانی ئەنگلیس.

لەم دیدارەدا کە دەیان پەرلەمانتار و لۆرد و شارەزایانی سیاسەتی دەرەوەی ئە وڵاتە  ئامادەی بوون، لە سەر بارودۆخی ئێستای ئێران و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی و سیاسەتی ئێران لە ناوچەکە لەگەڵ گروە توندرەر ئایینیەکان  گفتوگۆیان لەسەر کرا.
دەستپێکی کونفرانسەکە بە پێشکەش کردنی وتارێک لە لایەن خاتوو مەریم رەجەوی دەستی پێکرد کە  پێشوازیەکی زۆری لێ کرا و لە درێژەی کونفرانسەکە کە  کۆی وتارەکان باس لە بارودۆخی گەلانی ئێران لە سەر چەند خاڵی گرنگ درێژەی هەبوو.

ئەو خاڵانەی جێگەی گرنگ بوون و زیاتر گفتووی لە سەر کرا:

١: ڕاگرتنی ئامێری لە سێدارەدان و ئەشکەنجەدانی زیندانیانی سیاسی
٢: ناساندنی ڕژێم وەک هەڕەشەیەکی بۆ سەر ئارامی و ئاسایشی ناوچەکە
٣: دان بە خەباتی گەلانی جوغرافیای ئێران بۆ ڕووخاندنی ڕژێم و چالاکی  ئازایانەی گەنجان و شۆڕشگێڕانی  لەگەڵ سوپای پاسداران و دەسگا ئەمنیەکانی سەر بەو وڵاتە.
٤: ڕوخاندنی ڕژێمی ئێران و دروستکردنی سیستەمێکی دیموکراتیک کە هەموو گەلانی ئێران بتوانن لە  ئارامی بژین.