پیامی یەکێتی شۆڕشگێرانی کوردستان و ڕێکخراوی یاری کورد بە بوونەی ٢٦ سەرماوەز ڕۆژی ئاڵای کوردستان

0
215

خەڵکی خەباتگێڕی کوردستان!
بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدانی ڕێگای ئازادی کورد و کوردستان!
پێشمەرگە و ئەندام و لایەنگرانی یەکێتی شۆڕشگێرانی کوردستان و یاری کورد!
وەک هەموولایەک ئاگادارن ڕۆژی ٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی هەڵکردنی ئاڵای پیرۆزی کوردستانە و هەر بەم بۆنەوەش ڕێبەرایەتی ڕێکخراوی یاری کورد و یەکێتی شۆڕشگیڕانی کوردستان گەرمترین پیرۆزبایی خۆیان پێشکەش بە ئێوە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، بنەماڵەی سەربەزی شەهیدان و پێشمەرگە و ئەندام و لایەنگرانی یەکێتی شۆڕشگێڕان و ڕێکخراوی یاری کورد دەکەن.
هیوادارین ئەم ڕۆژە ببێتە هەوێنی یەکڕیزی و تەبایی و کاری هاوبەش لە نێوان حیزبە کوردستانیەکان  لە پێناو بە ئامانج گەیشتن و سەروەری خاک و بەختەوەری گەلی کوردستان .
هەر لەو کاتەشدا بە ئەرکی سەرشانی خۆمانی دەزانین بەرگری لە ئاڵای پیرۆزی کوردستان و شکۆ و پیرۆزیەکانی  کورد و کوردستان بکەین و لەو پێناوەدا فیداکری بکەین.
بێگومان شەکاوە ڕاگرتنی ئاڵای نەتەوەیی لە سەر خاکی پیرۆزی کوردستان نیشانەی بەرز ڕاگرتن و وەفاداریە بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ڕێگای ئازادی کورد و کوردستان.
هەربۆیە ئێستا و بۆ جارێکی دیکەش پەیمان و بەڵێن نوێدەکەینەوە کە لێبڕاوانە و یەکگرتووانە لە پێناو ئازادی و سەربەستی خاکی کوردستان تا دوا هەناسە لە سەنگەری کوردایەتی دژ بە داگیرکەران دا  بجەنگین و هەرگیز ماندوو نەبین و کۆڵ نەدەین.
بەو ئاواتەی کە نەتەوەی کورد لە پێناو کوردستانێکی ئازاد و سەربەخۆدا رێزەکانیان یەک بخەن و سەنگەری کوردایەتی سفت و قایم بکەن و بە یەکڕیزی و یەکدەنگی بە گژ داگیرکەراندا بچنەوە.
سەرکەوێ خەباتی گەلی کوردستان لە پێناو مافی دیاریکردنی چارەنووس.
مەرگ و نەمان بۆ دوژمنان و داگیرکەرانی کوردستان
یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان و ڕێکخراوی یاری کورد