ئاگاداری بۆ ڕای گشتی لە پێوەندی بە رفاندن و کوشتنی لاوانی ئازادیخوازی کوردستان لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە

0
217

لە سەروبەندی شۆرشی گەلانی ئێران دژی دەسەڵاتی ڕەشی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ژێر ناوی شۆرشی ژینا دوو ئەندامی چالاکی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان و ڕێکخراوی یاری کورد لە پارێزگای کرماشان لە گەرمەی ناڕەزایەتیەکانی ئێران دەستبەسەر کران و کەس لە چارەنووسیان ئاگادار نەبوو دواتر و پاش ماوەیەک بێسەروشوێن بوون یونس سەیادی لە سێدارە درا و دوابەدوای ئەويش یەدولا رەزایی لە ژێر ئەشکەنجەی جەلادانی تاران گیانی سپارد و کەسی سێهەم س. پ. ز توانی خۆی لە دەست جەلادانکانی تاران دەرباز بکات و ئێستا خۆی گەیاندۆتە شوێنێکی ئەمین و ژیانی لە مەترسی نییە.
شایانی باسە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران و کاربەدەستانی تاران بنەماڵە و کەس و کاری ئەو شەهیدانەی لە ژێر فشار خستووە کە بە هیچ شێوەیەک نابێت زانیاری و ئاگاداری لە سەر مەرگی جگەرگۆشەکانیان بەڵاو بکەنەوە.
مەرگ و نەمان بۆ رێژیمی داگیرکەری کۆماری ئیسلامی ئێران سەرکەوێ خەباتی گەلانی ئێران دژی دەسەڵاتی ڕەشی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پێناو دەستەبەرکردنی مافی دیاریکردنی چارەنووس