پەیامی ڕێکخراوی یاریکورد و یەکێتی شۆڕشگێڕی کوردستان بە بۆنەی ٨ی مارش ڕۆژی نێونەتەوەیی ژنان

0
367
بە ناوی ڕێکخراوی یاری کورد و یەکێتی شۆڕشگێڕی کوردستان بە بۆنەی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان پیرۆزبایی لە سەرجەم ژنانی جیهان بەتایبەتی ژنانی کوردستان دەکەین.
لە سەدەی بیستەمدا ژنان لە وڵاتانی سەرمایەداریدا حەقدەستێکی کەمیان وەردەگرت و هیچ پلانێک بۆ پێشکەوتنیان لە بازاڕی کاردا نەبووە و فشار لەسەر ژنان بووە هۆی خەباتێکی مەدەنی بوێرانەی کە وایکرد ژنانی کرێکار بتوانن بزووتنەوەیەک دروست بکەن و هەر ئەم خەباتە بوو کە بووە هۆی دروستبوونی. ڕۆژی جیهانی ژنان.٨ی مارس لە ساڵی ١٨٥٧دا بە ڕۆژی ژن ناوزەد کرا، کاتێک ژنانی کرێکار لە کارگەکانی جلوبەرگی نیویۆرک ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بە زیادکردنی مووچە و کەمکردنەوەی کاتەکان. لە هێرشەکانی پۆلیس بۆ سەر خۆپیشاندەران، چەند ژنێک دەستبەسەرکران و ژمارەیەکی دیکەش کوژران و بریندار بوون.

لە ساڵی ١٩٧٨ نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیاریدا ڕۆژی ٨ی مارس وەک ڕۆژی جیهانی ژنان دیاری بکات. هەرچەند ڕۆژی ٨ی مارس وەک ڕۆژی جیهانی ژنان ناوزەد کراوە، بەڵام بەداخەوە لە زۆربەی وڵاتان و بەتایبەت کۆماری ئیسلامی ئێران، ژنان بۆیان نییە ئەم ڕۆژە بەرز بنرخێنن و هیچ ماف و ڕێزگرتنێک بۆ ژنان بەدی ناکرێت.

هەرکاتێک وشەی ڕۆژی ژن هاتە ئاراوە، پێویستە مرۆڤ لەبەردەم ئەو کچە شەرڤانانە کڕنۆش ببات و سڵاو و درود بنێردرێت بۆ قارەمانێتی و لێهاتووییان ، کە توانیان بە لێهاتووی و ئیرادەی پۆڵایین گەورەترین و دڕندەترین هێزی تیرۆریستی لە ناوچەکە تێک بشکێنن و ئیرادەی گەلی کوردستان بە سەر تیرۆریستادا زاڵ بکەن.
ژنانی کورد بە گشتی و کچانی دلێری ڕۆژئاوای کوردستان بە تایبەتی بە دەرکەوتنیان دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش توانیان ببنە سیمایەکی جوان بۆ نەتەوە و نیشتمانی کورد لە ئاست کوردستان و جيهاندا.
دەركەوتنی ژنان لە شەڕی دژ بە داعش، سەرنجی هەموو جیهانی بەلای ئافرەتانی کوردا راكێشا. میدیاكانی رۆژئاوا گرنگییەكی زۆریان بە رۆڵی ژنە شەڕڤانەکان دا و چەندین فیلم و بەڵگە دۆكۆمینتارییان لەسەر کیژانی کورد بەرهم هێنا .
ڕۆڵ و کاریگەری ژنانی کورد لە باشووری کوردستان لە شەڕ دژی تاقمی تیرۆریستی داعش ، مێژوویەکی شکۆمەند و زێڕینە بۆ ئێستا و داهاتووی نەتەوە و نیشتمانی کورد

ئەمساڵ بە پێچەوانەی ساڵانی پێشوو هەشتی مارس ڕووخسارێکی جیاوازی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان نیشان دا کە لە ڕێوڕەسمی بە خاک سپاردنی شەهید ژینا ئەمینی لە گۆڕستانی ئایچی سەقز بە شێوەیەکی بەرفراوان دروشمی ژن ژیان ئازادی لە لایەن ژنانی کورد و گەلی ڕاپەڕیوی کوردستان بەرز کرایەوە.
هەر زوو دروشمی ژن ژیان ئازادی هەموو ڕۆژهەڵاتی کوردستانی گرتەوە و دواتر باڵی کێشا بە سەر تێکرای وڵاتی ئێراندا و بە گشتی بوو بە دروشمێکی ناونەتەوەیی و رەمزی شۆڕش و بەرخۆدانی تێکرای گەلانی بندەستی ئێران.
«گۆڤاری لیبراسیۆن»ی فەرەنسی ئەم دروشمەی لەسەر بەرگی یەکەمی ژمارە ٢٥ی خۆیدا لەگەڵ وەرگێڕانی بە فەرەنسی و وێنەیەکی ناڕەزایەتیەکانی خەڵکی کوردستانی بڵاو کردەوە

دروشمی «ژن، ژیان، ئازادی» جیاوازییەکی زۆری لەگەڵ بزووتنەوەی میتوودی ڕۆژاویەکان هەیە کە
دروشمی ژن، ژیان، ئازادی جیاوازیەکی زۆری لە گەڵ بزووتنەوەکانی دیکەی جیهان هەیە ، بە ملیۆنان ژن، ڕاستەوخۆ بەرانبەر دەرەندەترین دەسەڵاتی ناوچەکە ئەویش کۆماری ئیسلامی ئێران هاتنە مەیدان و شەقامەکانیان هەژاند .

چەمکەکانی ژن  ژیان وئازادی لە ئەدەبیاتی شۆڕشگێڕی و نەتەوەیی کوردیدا ڕەگ و ڕیشەی داکوتا و ڕۆژ لە گەڵ ڕۆژ لە گەشەکردندایە و پەرە دەستێنێ .
لە هەشتی مارس ڕۆژی جیهانی ئافرەتان خەبات و شۆڕشی ژنان لە ژێر دروشمی ژن ژیان ئازادی بەرز دەنرخێنین و ئەم ڕۆژە مەزنە لە تێکرای ژنانی جیهان و کوردستان پیرۆزبایی دەکەین

ڕێکخراوی یاریکورد و یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان