خاتوو نادییه‌ موراد، سێمبولی خۆڕاگریی و مرۆڤایه‌تییه‌ به‌رامبه‌ر تیرۆر و ئازار و جینۆساید.

0
202
نادییه‌ موراد، ته‌وارێكی به‌رزه‌ فڕ ، نەترس و ئازایە وەک کیوە بەرزەکانی زاگروس،‌ كه‌ به‌ درێژایی مێژوو لە بەرانبەر شەمشێرەکان و مروڤ کوژانی سحرا راوستاوە و کۆڵی نەداوە.
نادیە موراد لە رەگ و خوێنی ئەو کچ و کورانەێە کە بە دەێان ساڵە بۆ مانەوەی خۆیان و نەتەوەکەیان بە هەموو توانایان بە قورگی داگیرکەرانە چونەتەوە و کوردستانیان لێ کردوتە گۆرستان.
نادیە موراد تەوارێکی بەرزەفری نیشتمانە کە وەک یارانی سان سەحاک لە هەورامان و دالاهۆ سنگیان بە کێوەکانی کوردستانەوە دا هەتاکوو زمانی پاڕاوی گۆران و تەنبور و موزیک و داب و نەریتی کورد و کوردستان بپارێزن و ئەشهەد بۆ داگیرکەر و شمشیر بە دەستان نەهێنن
باب و باپیرانی خاتوو نادیە موراد لە دیر زەمانەوە دژی شمشێر بە دەستانی سەحرا راوستاون و هازر نەبوون و نین  دین و فەرهەنگی مل پەراندن و ژن بە کۆیلە بردن قەبوڵ بکەن و ببن بە هاو جورم و هاو جنایەتی وان.

هەر لە بەر ئەوەش بوو کاتێک شەمشەمە کویرەکانی سەحرا و هاوبیرەکانیان لە هەموو دنیاوە هاتبوون بۆ دیاری یەزدان و شوێنی ژیانی یەزدان پەرستانیان خستە بەر هێرشی دڕندانە و بی بەزەیانەی خۆیان، عەرب  ئاسا و بە دڕندانەترین شێوە بەر بوونە گیانی یەزدان پەرستان و قەتڵ و ئامیان کردن و ژن و کیژوڵە نازدارەکانیانیش بە کۆیلە بردن کە نادیە مورادیش یەکیک بوو لە ئەو کیژولە نازدارانە کە لە لاێەن پیاوانی ئەڵا و خەلافەتی ئیسلامەوە بە کۆیلە برا.

ئەوان نەیان دەزانی کە تەواری بناری کێوەکانی زاگورس بە شەمشەمە کویرە قەفەس ناکرێت و روژێک هەر دێت قەفەسەکەیان دەشکنێت و شەقە ئەدا لە باڵەکانی و دەفرێت بە سەر هەموو دنیادا و  ئازار و ژانی سەدان ساڵەی وڵات بۆ دنیای مروڤایەتی دەگیرێتەوە و دڕندەیی مروڤ کوژان و شمشیر بە دستانی خەلافەتی سەحراش بە هەموو جیهان دەناسینێت .  

ئه‌م تەوارە سەربەرزەی نیشتمان ، سه‌رەڕای كه‌می ته‌مه‌نی و نەبوونی ئەزمونی تەواو وه‌كوو رابەرێکی لێهاتوو بە تەجروبە ،‌ قووڵی هەڵماڵی و برێک داب و نەریتی تەسکی کومەلگە نەیتوانی رێگری لێ بکات، ، به‌هۆی ئەو ئازارانەی لە لاێەن نامروڤانەوە چێشتبوی راستگۆی ناخی و، توانی رەوایەتی ئازارەکەی خۆی و هاوکیشانی بە گۆی هەموو وژدانی مروڤایەتیدا ،بچریکێنێ و ببێ بە سەمبولێک بۆ گەلی کوردستان و ئەو کەسانەی کە ملیان بۆ شمشێری ئەڵا شۆر نەکرد و بۆ کورد و کوردستان ژیان و مردن،

وێرای پیروزبایی گەرمان لە ئەم تەوارە سەر بڵێندەی نیشتمان ، سڵاو دەنێرین بۆ یاوەردارانی یەزدان و هەموو تەوارانی جەنگاوەری وڵات و دڵنیاین کە نادیە موراد لەمەولاش دەبێتە پارێزەرێکی دڵسۆز و بە ئەزموون لە پیناو ئاشتی و بە دست هێنانی   ئارامی و ئازادی لە هەموو جیهانی مروڤایەتیدا

رێکخراو یاری کورد یارسان ٥.١٠.٢٠١٨

nadya-morad

 

.