پیرۆزبایی!سێ ڕووژه‌ی مه‌ڕنوێ ساڵ 2716 کوردی !مەلا مەجید پاڵانی

0
121
پیرۆزبایی!
بەبۆنەی ڕۆژی خاوەنکارەوە پڕ بەدڵ پیرۆزبایی خۆم بۆ خۆشک و برایانی کوردی پێڕەوی ئاینی یاری لە هەرکوێی دونیا هەن پێشکەش ئەکەم. هیوادارم نزا و پاڕانەوە و چاکەکانیان گیرا بێت و ئەم جەژنەش ببێتە هوێنی پێکەوەژیانی هەموو پێکهاتەکانی کۆمەڵی کوردەواری.
خوێنەرانی هێژا!
هەروەک ئاگادارن لە دێر زەمانەوە کۆمەڵی کوردەواری پێرەوی ئاینی زەردوشت بووە و ئەو ئاینەش وەک ژمارەیەک لە ئاین و ڕێبازە ئاینیەکانی دیکە، هێندێک ئاڵ و گۆڕی بە خۆوە دیوە . ئاینی یاریش لە بنەچەی ئەو ئاینەوە هاتووە و ئەویش لەو ڕاستیە حاشای نیە. کۆمەڵی ئێمەیش جا بە خواست و مەیل بووبێت یان بەسەریاندا داسەپاندبێت، یان چاولێکەری دایک و باب و بەرەکانی پێشوو بووبێت ، کە من پێم وایە ئەمەی دواییان بێت، ڕێژەیەکی زۆر باوەڕیان بە ئاینی ئیسلام هێناوە . بێگومان پرۆژە و پرۆگرامی هەموو ئاینەکانیش، کە بەشێکی زۆریان بوونەتە کولتوور و باوی ناو مەردم، بۆ ئەوەی لایەنگر و پێڕەوی زۆرتر بەلای خۆیاندا ڕاکێشن، کادرەکانیان ڕاتێرن، کە بکەونە دژایەتی پێڕەوانی ئەم ئاین و ئەو ئاین. بۆ ئەم مەبەستەش پێڕەوانی ئاینەکانی جگە لە خۆیان بە قێزەون، سڵپۆت، لادەر، کافر و … ، بە ئەژمار دێنن.
ئەزانین تا ئەمڕۆشی لەگەڵ بێت دوژمنانی داگیرکەری خاک و خەڵکی کوردستان بە داخەوە توانیویانە لەو ئاوە لێڵە ماسی خۆیان بگرن. کەوایە، کاتی ئەوە هاتووە ڕۆڵەکانی ئەم گەلە بەشمەینەتە بێنەوە هۆش و چیتر نەهێڵن دوژمنەکانمان بەسەر بیری ئێمەدا زاڵ بن و سیاسەتە دوژمنکارانەکانیان بکەینە بڵقی سەر ئاو.
کۆمەڵی کوردەواری خاوەن پێکهاتەی جۆراوجۆری ئاینی، ڕێبازی ئاینی و زاراوەی جیایە و هەموو پێکەوە جوانن. کەوایە زۆر پێویستە ڕێزی بەرامبەر لە ڕای یەکتر بگیرێت و هیچکەس خۆی و ڕاکەی لەویتر پێ گەورەتر نەبێت.
لە کۆتاییدا جارێکیتر پیرۆز بێت ڕۆژی خاوەن کار لە پێڕەوانی ئاینی یاری، ئاینی کوردەواری.
مەجید پاڵانی، نۆروێژ.