ڕاپۆرتی پێشێلكاری مافی مرۆڤ له‌ مانگی سیپتامبر ۲٠۱٦ لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران لە رۆژهەڵاتی کوردستان

0
142

راپۆرتی پێشێلكاری مافی مرۆڤ له‌ مانگی سیپتامبر ۲٠۱٦ بەرانبەر بە ۱۲ خه‌رمانان تا ۱۱ی ره‌زبه‌ر ساڵی ۱۳۹٥ی هەتاوی کە بە هەوڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان و بە پشت بەستن بەو ڕاپۆرتانە کە لەلایەن كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان  بڵاوکراونەتەوە، کۆبەندی بۆکراوە. شایانی باسەئەم ڕاپۆرتانە، بەهۆی ئیزن نەدانی حکومەتی جمهوری ئیسلامی ئێران بەلێژنەکانی مافی مرۆڤی جیهانی، ڕاپۆرتێکی تەواو نییە وتەنیاوێنەیکی بچوکی لەژێر پێنانی مافی مرۆڤ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان پێ نیشان دراوە.

بەپێی بڕگەی ۱۹ ی جاڕنامەی گەردونی مافی مرۆڤ هەر تاکێک مافی ئازادی ڕادەربڕینی هەیە هەروەهالەدێڕی یەکەمی بڕگەی ۹ بەشی نێونەتەوەیێ مافی مەدەنی وسیاسی داهاتوە؛ هەرکەسەومافی ئازادی وئەمنیەتی تاکەکەسی هەیە؛ هیچ کەسێک نابێت بەبۆنەی بیروباوەڕیەوەئازاربدرێتو سەرکوت بکرێت، لەبڕگەی دووی بەشی ۱۹ دادیسان دەڵێت؛ هەموو کەسسێک ئازادی ڕادەربڕینی هەیە، ئەومافانە ئەمانەلەخۆدەگرن، ئازادی گوتار ولێکۆڵینەوە و پەروەردەو بڵاوکردنەوەی زانیاری وبیروباوەڕ، هەر چەشن و جۆرێک بێ ئەوەی سنوری بۆدابنرێت جا ئیتر سەرزارەکی یا نوسراوە یان  چاپی یابەشێوەی هونەری یا هەر چەشنێک کەمرۆڤ خۆی هەڵی بژێرێت.

هەروەهالە بڕگەی ۲۲ داداهاتوە هەرتاکێک وەکو کەسێک لەکۆمەڵگا مافی ئەمنیەتی کۆمەڵایەتی هەیە ولەڕێگەی تێکوشان لەپانتایی نەتەوەیی و هاوسۆزی نێو نەتوەیەوە بەڕێکخراوەیی کردنی سەرچاوەکانی هەر وڵاتێک، مافی لێ زەوت نەکراوی ئابوری، کۆمەڵایەتی و کلتوری خۆی بپارێزێت بۆ پەرە پێدانی ئازادانەی کەسایەتی تایبەتی خۆی بەدەست بێنێت؛ وهەروەهابەپێی بڕگەی ٥هیچ کەسێک نابێت ئەشکەنجە بدرێت یان سزابدرێت یان بەشێوەی نامرۆڤانەو دڕندانە وڕوخێنەرهەڵسوکەوتی لەگەڵ بکرێت. بەپێی بڵاوکراوەفەرمیەکانی جیهانی لەمەڕ مافی مرۆڤ و مافی سیاسی وکۆمەڵایەتی و کۆمەڵگای بەشەری، هەر تاک و کۆمەڵگایک مافی خۆیەتی داوای مافی سیاسی وکۆمەڵایەتی و ئابوری وکلتوری خۆی بکات وبۆ وەدەست هێنانی تێبکۆشێت، هیچ کومەڵێک یان گروپێک لەسەرو کەسی ترەوەنییەوهەمو کەسێک دەبێت لەمافی سروشتی بەفەرمی ناسراوی خۆێی بەهرەمەند بێت.

کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان هەموو مانگێک کۆکراوە و گوزارشێکی پوخت لە پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤی لە کوردستان دا بڵاو دەکاتەوە. لە گوزارشی ئەو مانگەش دا دەردەکەوێ کە رەوشی مافی مرۆڤ لە کوردستان خراپتر بووە و دەوڵەتی ئێران کردەوە دژە مرۆڤیەکانیان دژی گەلی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان زیاتر کردوە.

لەو مانگەش دا، ئێعدام، گرتن و ئەشکەنجەدان، خەسارەکانی ژینگە و هتد زۆر بەرچاون و رەوشێکی مەترسیدار نیشان دەدەن کە گەل کوردستان بە تایبەت لە رۆژهەلاتی کوردستان روبەرووی بۆتەوە.

له‌سێداره‌دان

بەداخەوە لە مانگی دەربازبوودا ژماره‌یكی زۆر زیندانی کورد کە ناوەکانیان لە لایەن کار بەدەستانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ئاشکرا کرابێت و ڕاگەیەندرابێت له‌ سێداره‌ دران.بەڵام بە پێی ڕاپۆرتەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان زۆر جار ناوی ئێعدامییەکان ناسراو بە سزای جۆراو جۆر لە لایە کاربەدەستانەوە ڕاناگەێندرێت و مێدیایی ناکرێت.

شەممۆ ۳ ی ڕەزبەری ۱۳۹٥ی هەتاوی حوکمی ئێعدامی سێ زیندانی کورد بەتاوانی مادە هۆشبەرەکان لە زیندانی تەورێز جێبەجێ کرا. زیندانیانی ئێعدام کراو بریتین لە عەبدولکەریم باپیری، مێهدی مەلایی، سەلاح قادریان.

سزای ئێعدامی زیندانی «عەلی غەیور» خەڵکی ورمێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا کە بە تۆمەتی بازرگانی بە مادە هۆشبەرەکانەوە لە زیندانی تەبەسدا ڕاگیرابوو لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا جێبەجێ کراوە.

رۆژی شەممە، ١٣ خەرمانان، زیندانیەكی كوردی خەڵكی گوندی بلانی سەر بە شاری كامیاران بە ناوی «محەمەد نەزەری» كە بە تۆمەتی كڕین و فرۆشتنی مادەسڕكەرەكان حوكمی ئێعدامی بوو، دوای ده‌ سال زیندانی بوون له‌ سێداره‌ درا

لە بەندیخانەی ناوەندی شاری بەندەر عەباس حوکمی لە سێدارەدانی حەوت زیندانی، کە یەک لەو بەندکراوانە کورد بوو، جێبەجێ کرا.

ڕۆژی پێنج شەمە ٨ی ڕەزبەری ۹٥ی هەتاوی سزای ئێعدام لە سەر ٨ گیراوی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکانەوە لە گرتوخانەی ورمێ جێبەجێ کراوە.
بەندکراوێکی کورد بەتۆمەتەکانی تایبەت بە مادە هۆشبەرەکانەوە ۲ مانگ پێشووتر لەزیندانی سەقز ئێعدام کراوە. کەسەرچاوە فەرمییەکان ڕووماڵیان نەکردووە. هاتووە کە کامەران مەلەکی ڕۆژی ۱٦ی پووشپەڕی ۱۳۹٥ئێعدام کراوە.

گەنجێک لە شاری بۆکان بە تۆمەتی کوشتنی کەسێک سەر بە هێزە ئەمنییەتیەکان سزای ئێعدامی بەسەردا دەسپێنرێت و ٥ کەسی تریش سزای قورسیان بەسەردا دەسەپێت.

دەسبەسەر كردن و به‌ندیخانه‌

«دەستبەسەركردن، بانگهێشت و سزا دەرکردن ،دۆسییە سازدان و گوشار»

لەم مانگەدا ڕێژەیەکی بەرچاو لەهاوڵاتیانی کورد لەڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەرکران یان ڕەوانەی دادگا و ناوەندە ئەمنییەکان و بانگهێشت و یان بۆ ئەم هاوڵاتییانە حوکم بڕدرایەوە و یان گوشار خرایه‌ سه‌ریان.

ڕەمەزان ئەحمەد کەماڵ بۆبەندیخانەی قەزوێن گواستراوەتەوە و بابەتە لە حڵێک دابووە کە ئەم بەندکراوە سیاسییەی کورد هێشتا چارەسەری پزیشکی کۆتایی پێ نەهاتبووە. سەر لەبەیانی ڕۆژی ٤ی ڕەزبەری ۱۳۹٥، ناوبراویان لەزیندانیانی ڕەجایی شاری کەرەج گواستەوە.

سیستمی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێران هەڕەشە لە بنەماڵەی یەکێک لە ئەندامانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان دەکات ۳ ی ڕەزبەری ساڵی ۱۳۹٥ی هەتاوی ڕێیدارانی وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری مەریوان، چونەتە ماڵە باوانی «عەدنان ڕەشیدی» ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان و پێیانیان ڕاگەیاندوە (ئەگەر تا دە ڕۆژی تر کوڕەکەتان نەگەڕێتەوە بۆ ئێران، دەست بەسەرهه‌موو موڵك و ماڵیاندا دەگرن.)

حەسەن ڕەستگاری، بەندکراوی سیاسی کورد لە زیندانی ورمێدایە، بەتۆمەتی (پڕوپاگەندە دژبە حکوومەتی کۆماری ئیسلامی) لە لایەن دادوەر شێخ لوو یەک ساڵی دیکەیشی بەسەردا سەپێنرا.

سازمانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لەشاری مەهاباد لەڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕێگە دەگرێ لەبەدواداچوونی کوژرانی گەنجێکی کورد لەڕێگەی دەزگای قەزاییەوە. ئەم گەنجە کوردە ناوی جەلال جەوانمەردە کەبەهۆی ئەشکەنجەی هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات گیانی لەدەست داوە.
هیوا دەست باز چالاکی مەدەنی ڕۆژی یەکشەممۆ ۲٨ی خەرمانانی ساڵی۱۳۹٥ی هەتاوی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی لەشاری سەقز لەڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەر وڕاگوێزی شوێنێکی نادیارکراوە.

لقی یەکی دادگای شۆڕشی مەهاباد بۆ٥ زیندانی سیاسی کورد کە لەزیندانی ئەو شارە ڕاگیراون زیندانی بۆ بڕینەوە.

ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی هاوڵاتییەکی کوردی بەناو پوریا محەممەدی لەدایکبووی ۱٨/٦/۱۳٦۹ خەڵکی شاری سەقز لەڕۆژهەڵاتی کوردستانی ڕفاندووە. پووریا محەممەدی کە ماوەیەک لەئەورووپا ژیاوە و کاتی گەڕانەوە بۆڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزە ئیتلاعات رفێندراوە.

ئەفسانە بایەزیدی لە بەشێکی نامەکەیدا کە لە ڕێگای ژنە بەندکراوێکی کوردەوە ناردویەتە دەرەوەی زیندان، من هەر ئەو ئەفسانە بایەزیدیەم کە بۆ ماوەی ۹۰ ڕۆژ ئەشکەنجە و ئازار درام، ناوبراو باسی ئەشکەنجە و ئازارەکانی زیندانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەات.

ڕۆستەم ئەرکیا، گیراوی سیاسی خەڵکی ماکۆ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەنووکە لە دەیەمین ساڵی زیندانی کردنی دایە لە بەندیخانەی ناوەندی یەزد و لە هەموو ئەم ماوەیە لەمافی پشوو بێبەش بووە.

١٧ی خەرمانانی ۱۳۹٥ی ٥هەتاوی هاوڵاتی کورد لە شارەکانی ورمێ، بانە، بۆکان، مەهاباد و ڕوانسەر لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەگەڵ بانگهێشت و دەستبەسەری و زیندانی کراندا ڕووبەڕوو بوونەوە.

لاوێن كەریمی ٢٦ ساڵه خەڵكی شاری سەقز، ڕێكەوتی ٢٤ی گەلاوێژی ١٣٩٤ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەكانی ڕژیمەوە دەست بەسەر کرا، ناوبراو بە تۆمەتی هاوكاری لەگەڵ حیزبە كوردیەكان سزای زیندانی بە سەر داسەپا.

یونس ئاقایان بەندکراوی سیاسی کورد پێڕەوی ئایینی یاری خەڵکی شاری میاندواو لەڕۆژهەڵاتی کوردستان داوای پێداچوونەوەی لەحوکمەکەی کردووە بەڵام لەلایەن دادوەری چاودێری زیندانەوە پێش بەداواکارییەکەی دەگیردرێت.

(پوویا حسێن پەناهی) چالاکی مەدەنی خەڵکی دێولانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی دووشەممۆ ٨ی خەرمانان لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی لەشاری تاران دەستبەسەر وگوازرایەوە بۆشوێنێکی نادیار.

مستەفا خەلیلی راد، رۆژنامەنووس و چالاکڤانی بواری ئەدەبی لەلایەن ئیدارەی ئیتڵاعاتی ئیران له شاری بوجنورد دەستگیرکراوە.

هەڵسوکەوتی هۆڤانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ورمێ ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە مەڕ خویندکارێکی کورد بۆ دان پێدانانی تاوانەی نەکردوو. ئەفسانە بایەزیدی، چالاکی خویندکاری کوردی خەڵکی شاری بۆکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان به‌ سه‌ختی ئه‌شكنجه‌ كرا.

والی دورودی، زیندانی سیاسی مەحکووم بەزیندانی هه‌تاهەتایی، هەنووکە لەبیستەمین ساڵی خولی مەحکووم بونەکەی لە زیندانی یەزد لە مەنفا تێدەپەڕێنێ. ناوبراو لەجۆزەردانی ساڵی ۱۳۷٥ی هەتاوییەوە لەزینداندایە.

زیندانی سیاسی کورد حەبیب واڵا لەتیفی خوێنداری بواری ئەندازیاری پیشە کەلە خەرمانانی ساڵی ۹٤ حوکمی ئێعدام کردنی ڕاوەستابوو، لەنۆیەمین ساڵی زیندانی بوونیدا، لەنالەبارترین دۆخی جەستەیی وڕۆحی بەبێ بایەخمەندبوون لەمافەکانی کەڵک گرتن لە چاوپێکەوتنی ڕاستەوخۆ لەگەڵ بنەماڵەکەی ومەرەخەسی بەچەشنی هەڵواسراوی لەزیندانی ناوەندی سنە ڕاگیر اوە.

رۆژی چوارشەممە، ١٠ خەرمانان، لاوێكی ٢٣ ساڵ تەمەن بە ناوی «عەلی رەحمانی» خەڵكی شاری بانە لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران دەسبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواسترایەوە.

زیندانیانی زیندانی بۆکان بۆ بەشداری کردن لەڕێوڕەسمەکانی ئەیینی (ذی الحجە) بەزۆرە ملە دەکەونە تەنگەژە وگوشارە

کۆمینی گەردوونی پزیشکان لە نامەیەکدا بۆ عەلی خامنەیی رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران، بێبەش کردنی بەندکراوانی سیاسی لە دەوا و دەرمان، بە شێوازێکی (ئەشکەنجە و دانپێدانانی زۆرە ملی) وێنا دەکات و مەحکومی دەکات. فاشیسم ماوەیەکە ناوی ئازەری لە شارەکانی هەرێمی ورمێ ڕوو لە زیاد بوونە و هەندێ شوێن بە ناوی ئازەری لەو هەرێمە کراونەتەوە. ئەو حالەتە لە شاری نەغەدە زۆر بەرچاوی و بەشێوازێکی پلاندارێژراو ئەنجام دەدرێت.

کۆڵبەران و مین

ڕاپۆرتی پێوەندی دار لەگەڵ مین ودۆخی کۆڵبەران لەم مانگەدا:

ڕۆژی پێنج شەممە ۱ی ڕەزبەری ئەم ساڵ هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران هێرشیان کردە سەر کۆڵبەران و کاسبکاران لە دەڤەری ماشکانی کۆنەرە سەر بە شاری پیرانشار لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و کۆمەلێک بریندار بوون و ئەسپەکانیان کوژران.

ڕۆژی پێنج شەمە ۱ی ڕەزبەری ۱۳۹۵ی هەتاوی لە سەر سنووری بانە، کۆڵبەرێک بەناوی «جەمیل عەبدوڵانژاد» کوڕی ساڵەح ۲۱ ساڵ تەمەن بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزی ئینتزامی گیانی لەدەست دەدات.

ڕۆژی یەک شەممە ۲۸ خەرمانانی ساڵێ ۹٥ی هه‌تاوی، هێزەکانی پاسگای گوندی «هشتیان» سەر بە دەڤەری سۆمای برادۆست تەقەیان کردە سەر کۆلبەران و لە ئەنجام دا ٢ شارومەندی کورد کوژران.
رۆژی هەینی ۲٦خەرمانانی ۱۳۹٥هەتاوی دوو کۆڵبەری پیرانشاری بوونە قوربانی تەقەی هێزەکان سپای پاسداران ئێران.
ڕۆژی شەممە ۲۰ی خەرمانانی ۱۳۹٥ لە درێژەی کوشتنی کۆڵبەران لە سنورە دەستکردەکانی کوردستان، کۆڵبەرێک لە سنوری پیرانشار نێوان ڕۆژهەڵات و باشوری کوردستان کوژرا.

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ۱۳ خەرمانان، کۆمەڵێک کۆڵبەری کورد لە دەڤەری ورمێ کەوتنە بەر دەسڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتزامیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کە دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی فەیسەڵ وەفایی و داریوش فەقێ پور دەست بەجێ گیانیان لە دەستدا.

۱۳ی خەرمانانی ئەمساڵ بەهۆی تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەکۆڵبەران، لە ناوچەی مەرگەوەری ورمێ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان دوو کۆڵبەر کوژران و کۆڵبەرێکی دیکەیش بەگرانی برینداربوو.
ڕێکەوتی ۱۲ خەرمانانی ۹٥لە شارۆچکەی ئەلواجی ورمێ، گەرەکی بەهارستان، لاوێکی ۱۸ ساڵان بە تەقەی ڕاستەوخۆ لە سەری، لە لایەن کەسانی نەناسیاوە کوژرا.

مین

۲۷ی خەرمانان ساڵی ۱۳۹٥ی هەتاوی گەنجێکی ۲٥ساڵان خەڵکی گوندی بارام ئاوای شارستانی سەوڵاوا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە هۆی تەقینەوەی مین لە «کەل تەتە» دا بە توندی بریندار دەبێت و هەناردەی نەخۆشخانە دەکرێت. چه‌ن رۆژ پێشتری ئه‌م رووداوه‌، هەر لەو دەڤەرەدا سێ هاولاتی تر بریندار بوون.

لە گوندی میرئاوای سەربە شارستانی سەردەشت و لە ناوبەر گوندی چەکۆ لە سەر چۆمی زاپ، منداڵێکی تەمەن ٨ ساڵ بە ناوی موحەمەد بە هۆیی تەقینەوەی مین گیانی لەدەست داوە.

خوێندن و خوێندکاری

ڕاپۆرتی پێوەندی دار «خوێندن و خوێندکاری» لەم مانگەدا:

جێگری بەرپرسی پەروەردەی و فێرکاری کۆماری ئیسلامی ئێران لە دزفولدا «دەستی ترک» ڕایگەیاند کە پتر لە ٤۰ هەزار قوتابی ئەم بە هۆی قەدەغەکردنی خویندن بە زمانی دایکی، هەژاری و بێکاری دەستیان لە خویندن بەردا.
نێزیک بە ملوێن ونیوێک منداڵ بەیەکەم جار لەم مانگه‌دا پێ دەنێنە قوتابخانەکانەوە ولەم ڕێژەیە نێزیک بە ٦۰ بۆ ۷۰ لەسەدی ئەم منداڵانە لەمەبەدوا، بەزۆرەملە فێری زمانێک دەبن کەزمانی دایکییان نییە.
خویندکارانی زانکۆی کرماشان لە ڕۆژی دووشەممە ۲۹ خەرمانانی ۹٥ی هەتاوی ناڕەزامەندی خۆیان لە هەمبەر سوکایەتی کاربەدەستانی زانکۆ و کێشەکانی سیستمی پەروەردەی ئەم زانکۆیە بە ڕێخستنی کۆبونەوەیەک ده‌ربری.
بەڕێوەبەری گشتی «بێهزیستی» پارێزگای کرماشان پشتڕاسی کردوە کە لە کرماشان ۷۰۰ منداڵ لە شەقامەکانی شاردا کاردەکەن.

لە دەسپێکی ساڵی نوێی خوێندنەوە، سپای پاسدارانی ئێران بە دابەشکردنی ۳٥۰ پەکێجی فێرکاری لە پانتایی شارستانی روانسەردا منداڵانی هەژار و بێمشوور وسەرپەرستیان بە وتەی سپای پاسداران، خستۆتە بەر پشتیوانی خۆیان.

لەمێهرەجانی مامۆستا هێمن ڕێگە لەبڵاوکردنەوەی ئاسەواری نوسەرانی کوردی خۆراسان، لەلایەن ئیدارەی (فرهنگ وارشاد) ی ئیسلام کۆماری ئیسلامی ئێران گیرا وپێیان کوترا کە کوردانی خۆراسان خاڵێکی هاوبەشیان لەگەڵ کوردانی کوردستان نییە.

گرووپێک لەخوێندکارانی کورد بواری ژمێریاری زانکۆی (علمی کاربردی) شائاباد سەربەپارێزگای کرماشان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنج شەممۆ ۱۱ی خەرمانان گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد.
کرێکاران وناوەندی پیشەکان

 ڕاپۆڕتی تایبەت بەکرێکاران:

۲ کرێکار لە دوو ڕوداوی جۆراوجۆری کاریدا بە هۆی نەبوونی کەرەسەی پێویستی پاراستن گیانیان لە دەستدا و ۳ کرێکار بریندار بوون.

ڕۆژی ۳۱ خەرمان کرێکارێکی پیترۆشیمی لوڕستان بە هۆی وێکەوتن لە کارەبای ۲۰ کیلوڤات، گیانی خۆی لە دەستدا.

لە ۳۱ خەرمانانە وە پتر لە ۳۰۰ کرێکاری چەندین کۆمپانیای پەیمانکاری چیمەن تۆی ئیلام بە هۆی وەرنەگرتنی مووچەی سێ مانگی ڕابردوو و جێبەجێ نەبوونی بەڵێنەکانی خاوەنکاران دەستیان لە کار کێشایەوە و کۆبوونەوەی ناڕەزایان دەربڕی.

دوانیوەڕۆی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ ۴ی مانگی ره‌زبه‌ر لە کاتی کارکردن لە بیناێیکدا «ڕزگار میرزایی» کوڕی سەید عەلا دانیشتوی شاری سەقز گیانی لە دەست دەدات.

کرماشان وەکوو گەورەترین شاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەڕوانگەی بەرهەم هێنانەوە (ناخالص) لەجوگرافیای سیاسی ئێران پلەی ۲۷ی هەیە وداهاتی تاکی ئەم پارێزگایە لەئاستی نێونجی ووڵات زۆر خوارترە. بێکاری لەم شارەدا پترە لەدیکەی پارێزگاکان لەجوگرافیای سیاسی ئێرانە.

نوێنەری خەڵکی ئیلام، مێهران، شیروان، چڕداول، ئیوان ومەلەکشاهی لەپەرلەمانی ئێران کوتی: دژایەتی لەگەڵ جێبەجێ کردنی ناوچەی ئازادی تیجاری وپیشەیی بەم پاساوەی کەئەگەری ئەوە هەیە پەرە بدات بەگەشە وبرەوەی قاچاخی کەلووپەل لەناوچەکەدا.

کرێکارانی ناوەندی «کشت و سەنعەتی مهاباد» دەڵێن؛ لە کات و ساتێکدا کە نزیک بە حەوتوێکی ماوە بۆ ئەوەی ساڵی خوێندنی نوێ دەست پێبکاتەوە، هێشتا چۆنییەتی دابەشکردنی موچە دواکەوتوەکانیان دیار نییە بەری بە کوییە.
ڕۆژی پێنج شەممۆ ۲٥ی خەرمانانی ساڵی ۱۳۹٥ی هەتاوی لە کومپانیای چیمەنتۆی دروود هەڵکەوتە لەپارێزگای لوڕستان بەهۆی ڕووداوێکەوە کرێکارێک گیانی لەدەست داو یەکی دیکەیش بریندار بوو.

بەپێچەوانەی هەواڵەکان وبەڵێنی ئەرێنی بەرپرسان لەهەمبەر کردنەوەی سنوورەکانی هەورامان وکردنیان بە ناوچەی ئازادی بازرگانی، بەسەیرکردنێکی تەواو ئەمنی ونادادوەرانە بەرانبەر بە پاوە، ئەمجارەیش سنووری پاوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکان بە توندی داخراوە.

ڕۆژی دووشەمە ۱٥ی خەرمانانی ۹٥ی هەتاوی کرێکارێکی بینا سازی له‌ شارستانی سەلاسی باوجانی بەهۆی کەوتنە خوارەوە لە باڵەخانەێیک دۆخی تەندروستی تێک دەچێت.

یەک شەممە ۲۱ خەرمانان ساڵی ۱۳۹٥ کرێکارانی کارخانەی چیمەن تۆی پارێزگای ئیلام لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دژ بە دۆخی نالەباری ئیش و کاریان، دەستیان دایە مانگرتن و داخوازیی وڵام دانەوەی بەرپرسانی پێوەندیدار لەهەمبەر مافە ڕەواکانیان.

موچەی دوا کەوتوی نزێک بە ۲۰۰ کەس لە کرێکارانی سەنتەری «کشت و سەنعەتی» مهاباد هێشتا نەدراوە. ئەم کرێکارانە خوازیاری موچەی چواردە مانگ دواخراوی خۆیانن.

لە ماوەی چۆارمانگی یەکەمی ئیمساڵدا ۱۳۵ کرێکاری کورد لە پارێزگای سنە بە هۆی نەبوونی ئەمنیەت و کەمتر خەمی خاوەنکار بوونەتە قوربانی. بە پێ ئاماری ناوەندی پزیشکی یاسایی ئەو پارێزگایە لە کۆی ئەو رێژە ۵ کرێکارگیانیان لە دەست داوە و ۱۲۵ کەس بریندار بوون.
٥ مانگ بەبێ مووچە/کرێکارانی ڕۆژانە کار و چیمەن و شوێنە سەوزەکانی ناوشارەکان، تایبەت بەشارەوانییەکانی کرماشان، مەهاباد وشنۆ.

ڕۆژی ٦ی ڕەزبەری ئەوساڵ کرێکارێکی کوردی خزمەتگوزاری شاری کەنگاوەر سەربە کرماشان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی پێنەدانی حەقدەست بۆماوەی ٤مانگی وگوشاری ئابووری پڕوکێنەر لەسەر ژیانی بنەماڵەکەی بەنیشانەی ناڕەزامەندی دژ بەو دۆخە نەشیاوە لەبەردەرکی شارەوانی کەنگاوەری ئاگری لەجەستەی خۆی بەردا.

چوارشەممۆ ڕێکەوتی ۷ی ڕەزبەری ۹٥ی هەتاوی کۆمەڵێکی زۆرلە دەستفرۆشانی شاری سنە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لەبەرانبەر شارەوانی ناوەندی ئەوشارە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان دەربڕی.

دوانیوەڕۆی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ ۴ی مانگی ره‌زبه‌ر لە کاتی کارکردن لە بیناێیکدا «ڕزگار میرزایی» کوڕی سەید عەلا دانیشتوی شاری سەقز گیانی لە دەست دەدات.

ژینگەپارێزی و تەندرستی:

ڕاپۆرتی پیوەندی دار بە ژینگە و تەندروستی لە م مانگەدا:

یەکی ڕەزبەری ساڵی ۱۳۹۵ی هەتاوی ئاگر بەر بوە دارستانەکانی گوندەکانی ڕەزاو و خانەگا سەر بە شاری سەوڵاوا و هەروەها بەردرگای هاتوچۆی گۆڕستانی بەهشت موحەمەدی شارستانی دیواندەرە.
ئاگرکەوتنەوە لە ۲۳ی خەرمانان لەلایەن دامەزراوەکانی سەربە سپای پاسدارانەوە هاتوەتە ئاراوە ولەوەڕگە ودارستانەکانی گیلان غەرب لەناو بڵێسەی ئاگردا سووتا.

ئاگر لە دارستانەکانی گێڵانی غەرب لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بردرا. ۲٦خەرمانانی ۹٥ی هەتاوی ئاگرێکی بەرفەراوان دارستان و لەوەڕگەکانی گێڵانی غەربی گرته‌وه‌

۲٤ ی خەرمانانی ۹٥ی هەتاوی دارستان و داربەڕوەکانی شێخ سڵە سەر بە شارستانی سەلاسی باوەجانی ئاگری تێبەر درا. بەهۆی ئەمەوە زەرەرێکی زۆر بە لەوەڕگاو و دارستانەکان گەیاندراوە.
رۆژی سێ شەممۆ ۲۳ی خەرمانانی ۱۳۹٥ی هەتاوی دارستانە پارێزراوەکانی مرخێڵ، دشە وبلەبزان سەربە شاری پاوە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان تووشی ئاگرکەوتنەوەی بەئەنقەست بوون.
یەکشەممە ۲۱ی خەرمانانی ۱۳۹٥ی هەتاوی ئاگرکەوتنەوەیێک لە دارستانەکانی نزیک گوندی «سێف» لەناوچەی مەریوان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕوویی دا و ڕووبەرێکی بەرفراوان لەلێڕەوار و دارستانەکانی ئەو دەڤەرە بەهۆی ئەو ئاگرکەوتنەوە سوتان.

سێ شەممۆ ۱٦ی خەرمانانی ۱۳۹٥ی هەتاوی ئاگرێکی گەورە لەشیناوەرد وسەوزاییەکانی شاررۆچکەی زانکۆی سەقز کەوتۆتەوە وبەشێکی بەربڵاوی سووتاندووە
دووشەممە ۱٥ی خەرمانان ساڵی ۱۳۹٥ئاگر کەوتنەوە لە لەوەڕگەکانی گوندی کڵاوە بو بەهۆی سوتانی ۸۰٪لەوەڕی کۆکراوە کە بۆ وەرزی زستان بەکار دەهێنرێت.

رۆژی شەممە ۱۳ی خەرمانان بۆ جاری دووهەم ئاگر لە دارستانەکانی ناوچەی هانیس و خەیارە سەر بەشاری سنە بەردرا، لەم ئاگرکەوتنەوە کە زیاتر لە دوو کاتژمێری خەیاند بووە هۆی سووتاندی چەندین هێکتار لە دارستانەکانی ئەو ناوچە.
لە ئاگر کەوتنەوەی تنگه قیر لە ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان ٤۰ هێکتار لە دارستان و لەوەڕگەکانی ئەم ناوچە سوتان، ئاگرەکە لە لایەن گوندنشینان و چالاکانی مەدنی و ژینگە پارێزان کوژێندرایەوە.

ڕۆژی چوار شەممە ۱۰ی خه‌رمانانی ۱۳۹٥بۆ چەندمین جار دارستان و لەوەڕگەکانی داڵاهۆ ئاگر دران.
گۆلی زرێبار گەورەترین گۆلاوی خۆڕسک و کانیاوی ئاوی شیرینە لە جیهاندا و سەرچاوەی ئاوەکەی کە لە هەڵقوڵینی کانیگەلێک لە ژێر ئەم گۆلەدا دابین دەبێت و جگە لەوەی کە ئاوی هیچ ڕووبارێک لەم گۆلەدا، پەنگ ناخوات و نامێنێتەوە بە پێچەوانە ڕووبارێکیش لیەوە سەرچاوە دەگریت؛ بەڵام هەنوکە ڕوو لە ویشک بوونە کە هۆکارە سەرەکیەکان دەگەڕیتەوە بۆ؛ زێرئاوی شاری مەریوان و گوندەکانی دەوورو بەری ئەم گۆلە دەڕژێنە ناو گۆلی زرێبار، بەستنی بەندئاوە لە سەر ئاوەکانی ناوچەی مەریوانە کە سەرچاوەی کانیەکانی ژێر گۆلی مەریوانن، بە کارهێنانی کشتوکاڵێک کە ئاوی زۆریان پێویستە و سەرچاوەی ئاوی ئەم کشتوکاڵانە لە زرێبار دابین دەبێت؛ پاقژ نەکردنەوەی زەلی دەوروبەری زریبار کە ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر پەرە دەسێنێت؛ دابین کردنی بەشێکی زۆری ئاوی پێویست بۆ شاری مەریوان.

بەشەکانی دیکەی پێشێل کاری مافی مرۆڤ

«ژنان،منداڵان،خۆکوژی،خزمه‌تگوزاری»


دوابەدوایی بەرین بوونەوەی نارەزایەتیەکان دژ بە گرتەویدیۆیەکەی ئەندامانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، چالاکانی ژن لە بەیانیەیەک دا داوا لەو حیزبە و بە تایبەتی ناوەندی ژنانی ئەو سازمانە دەکەن، وەڵام دەر بن. بڵاو بوونەوەی ئەو گرتە ڤیدیویەی پێشمەرگەکانی حێزبی دێمکراتی کوردستانی ئێران لە م مانگه‌دا کە تێیدا بێڕێزی بە نیوەی کۆمەڵگا واتە ژنانی کورد کە لەهەموو قۆناغەکانی شۆڕشدا ڕۆڵی سەرەکییان هەبووە لەخەبات دژی کۆیلایەتی وداگیرکاری دژبە سیستەمی پیاوسالاری کراوە.

منداڵێکی ۱۰ ساڵان لە گەڕەکی تازئاوای پادگانی شاری مەریوان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە.

کچێکی ۱٤ساڵان بە ناوی (ه.ر) دانیشتوی ئاپارتمانەکانی ناسراو بە مێهر لە گەڕەکی شەریف ئاوای سەقز دەستی دایە خۆکوشتن و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

گەنجێکی ۳٨ساڵ تەمەن بەچەکی کڵاشینکۆف کچێکی ۱۵ ساڵانی کوشت وپاشان خۆیشی کوشت.

ڕۆژی شەممە ۲۰ خەرمانان، گەنجێکی ۲۱ ساڵان بە ناوی محەمەد عەزیزی دانیشتوی گوندی گزانی گەورە لە ناوچەی ساڕاڵی سنە سەر بە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ڕۆژی شەممە ۲۷ خەرمانان ساڵی ۱۳۹٥«پەروین مامەندی» خەڵکی پیرانشار لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە پەتی سێدارە کۆتای بە ژیانی خۆی هێنا. ناوبراو ۲۲ ساڵ مامۆستا بووە.

دوا نیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممۆ ۲٤ی خەرمانان کرێکارێک بەهۆی وەدەرنانی لەلایەن خاون کارەکەیەوە، بەخواردنی حەبی برینج خۆی کوشت.

رۆژی ۱۴ خه‌رمانان گەنجێکی ۱۱ ساڵ تەمەنی مەریوانی دەستی داوەتە خۆکوشتن. ئەم گەنجە ۱۱ ساڵە ناوی (ع.م) خەڵکی شاری مەریوان ودانیشتووی شارۆچکەی کەوسەرە کەلەڕێی هەڵواسینەوە کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە بەڵام هۆکرەکەی ناڕوونە.

ڕۆژی هەینی ۲ی ڕەزبەر گەنجێکی تەمەن ۲۳ ساڵ بەناوی (عادڵ-الف) خەڵکی گوندی هەزارکانیان سەر بە شاری دیواندەرە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تاسمەی تراکتورەکەی دەستیدایە خۆکوژی و لە ئاکامدا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

کۆمەڵێک خەڵکی گوندی بوروژان کە بە هۆی سێڵاوەوە زەرەمەند ببون، ڕۆژی یەک شەممە ٤ڕەزبەر ۹٥هەتاوی لە پێش فەرمانداری کرماشان کۆبوونەوی ناڕەزیان ڕێخست و داخوازی قەربوو کردنەوەی زیان و زەرەرێ بوون کە بە هۆی لافاوەوە چەند مانگ پێش، پیان گەیوبو.

قوڵکەکانی هەڵکەنراو لەلایەن شارەوانییەوە/ نەبوونی خزمەتگوزاری پزیشکی پێویست لە نەخۆشخانەی مەهاباد ئەو قوڵکانەی لە لایەن شارەوانی مەهابادەوە هەڵکەندراون بووە بەهۆی لە چاڵ کەوتن و خەسارپێگەیشتن وشکانی دەست وپێی زۆرینەی هاوڵاتیان.

بەهۆی هەبوونی حەشیمەتێکی زۆری نیشتەجێ بوو لە بیناکانی (مسکن مهر) وهاتوچۆی زۆری خەڵک لەوشوێنانە بەڵام هیچ باسێک لەگڵۆپی ڕووناک کەرەوە لەشوێنی هاتووچۆکردنی خەڵک بوونی نییە.
ماوەیەکە شەپۆلێکی نوێ لە پاڕازیت شوخت دەخاتە سەر تۆڕی مێدیاکان لە شاری سنە و بوەتە هۆی ئەوەی خەڵکی نەتوانن بینەری تۆرە مێدیاییەکان بن.

کێشەی بێ ئاوی و نەبوونی ئاوی شیاوی خواردنەوە لە تەمەرخان سەر بە شاری سەلاسی باوەجانی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاننەبوونی خزمەت گۆزاری لە گۆندەکانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بووەتە هۆکاری کۆچ کردنی زۆرەملی هاووڵاتیانی بۆ شارەکان.

بەرپرسی گشتی «نەوسازی» و پەرەپێدانی پارێزگای لوڕستان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا، لە وتەێیکدا لە گەڵ مێدیای ناوخۆی ئێراندا، باسی لە هەبوونی زیاتر لە ۷٤ قوتابخانە کە وەکو کەپرۆکەە دەچن و بە خشتی کاڵ هەڵچنراون کردوە، هەروەها زۆر قوتابخانانە بە بەرد و گڵ ساز کراون.

لە دوایدا کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، داوا لە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکات، هەوڵ بدەن بۆ وەرگرتنی مافی ڕەوای خۆیان و هەر جۆرە پێ شێلکاریەک کە لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران لە مەڕ ئەوان دەکرێت، دەنگی خۆیان بە خەڵکانی جیهان بگەیەنن.