به‌ڕێوه‌چوونی کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رجه‌م رێکخراوه‌کانی لاوانی رۆژهه‌ڵات

0
166

بۆ کۆنفڕانسی چواره‌می لاوانی چوار پارچه‌!
له‌ درێژه‌ی کۆبوونه‌وه‌کانی لێژنه‌ی هاوئاهه‌نگی رێکخراوه‌کانی لاوانی رۆژهه‌ڵات بۆ ئاماده‌کاری چواره‌مین کۆنفڕانسی نه‌ته‌وه‌یی لاوانی چوار پارچه‌ی کوردستان، سه‌رله‌ به‌یانی رۆژی شه‌ممه‌ 24ی خاکه‌لێوه‌ی 2714ی‌ کوردی به‌رامبه‌ر به‌ 12ی ئاپریلی 2014ی‌زایینی له‌ بنکه‌ی سکرتاریه‌تی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێمۆکڕاتی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌ڕێوه‌چوو. له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا سه‌ره‌تا هه‌ردووک لێژنه‌ی رێکخستن‌و پێوه‌ندی‌یه‌کان راپۆڕتی کاری ئه‌و ماوه‌یه‌ی خۆیانیان داوه‌و به‌ تێروته‌سه‌لی باسی له‌سه‌ر کراو پاشان باسێکی گشتییش له‌سه‌ر کۆنفڕانس کرایه‌وه‌و قه‌راره‌ به‌م نزیکانه‌ سمینارێک له‌ سلێمانی به‌ به‌شداری نوێنه‌ری هه‌موو رێکخراوه‌کانی لاوانی چوار پارچه‌ی کوردستان ببه‌سترێ. له‌و سمیناره‌دا هه‌موو باسێکی پێوه‌ندیدار به‌ کۆنفڕانسه‌وه‌‌ دێته‌ به‌رباس‌و هه‌ر هه‌موو شتێک ده‌بڕدرێته‌وه‌.
جێی ئاماژه‌یه‌ کۆبوونه‌وه‌که‌ کاتژمێر 4ی پاش نیوه‌ڕۆ له‌ که‌شێکی دۆستانه‌دا کۆتایی پێ‌هات.
لێژنه‌ی هاوئاهه‌نگیی رێکخراوەکانی لاوانی رۆژهەڵات
بۆ راپه‌ڕاندنی کاروباره‌کانی پێوه‌ندیدار به‌ چواره‌م کۆنفڕانسی
نه‌ته‌وه‌یی لاوانی چوار پارچه‌وه‌!
23ی خاکه‌لێوه‌ی 2714ی کوردی
12ی ئاپریلی 2014ی زایینی

raport