شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی بریتانیا لەگەڵ بەرپرسی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان و سازمانی یاریکورد کۆبووەوە

0
681
ئێوارەی یەکشەممە ٢٦ی سەرماوەز ٢٠٢٣، وەفدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان ئێران بە ئامادەبوونی کاک مەولود سوارە ئەندامی سەرکردایەتی حیزب و کاک کەمال محێدینی بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی حیزب لە بریتانیا لەسەر بانگهێشتی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان و سازمانی یاریکورد دیدارێکیان لەگەڵ کاکی ڕۆستەم ئەڵماسی سکرتێری یەکێتی و بەنوێنەرایەتی ڕێکخراوی یاری کورد ئەنجامدا. .

لە سەرەتای ئەم دیدارەدا شۆڕشی ژیان و پێگەی کورد لەم شۆڕشەدا باس و لێکۆڵینەوە کرا و بەرێز کاک مەولود سوارە ئاماژەیەکی تایبەتی بە ڕۆڵی حیزبی دێموکراتی کوردستان ئێران لەم شۆڕشەدا کرد و هەروەها جەختی لە یەکگرتوویی سیاسی کردەوە لایەنەکان بۆ گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕی بیر و ڕا.

لە درێژەی گفتوگۆکەدا بەڕێز کاکی ڕۆستەم ئەڵماسی بە ئاماژەدان بە خاڵە گرنگەکان سەبارەت بە هاوکاریی زیاتری ناو کۆمەڵگای کورد، بە پێویستی زانی کە پارت و ڕێکخراوە سیاسییەکان لەیەکتر نزیک بکرێتەوە، بەتایبەتی کوردانی یارسان لەم سەردەمە و بارودۆخی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەوەمان لێ دەخوازێت هەماهەنگی لەنێوان لایەنەکان بە شیوەیەکی جدی و یەکگرتوانە هەبێت بۆ خزمەتی زیاتر بزافی ڕزگاری خوازی لە دەرەوەی وڵات.

هاوڕێ کەماڵ محەیدینی کورتە باسێکی سەبارەت بە گرینگی ناوچە جیاجیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، نەقش و دەوری یارسانەکان لە بزووتنەوەی کوردی دا و هەروەها لێک نزیکبوونەوەی زیاتری کوردانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە یەکتری بە بێ ڕەچاوگرتنی هەر جیاوازییەکی ئایینی و هتد بە یەکێک لە خاڵە گرینگەکانی هاوکاری زیاتر زانی.
بەگشت لەم دیدارەدا بارودۆخی سیاسی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران و ناوچەکە بە گشتی تاوتوێ کرا و پێداچوونەوەی لە سەر بەربەستەکانی بزاڤی ڕزگاری خوازی و جەخت لەسەر پتەوکردنی پەیوەندییەکان و بەردەوامی و هەوڵدان بۆ هاوکاری لە پرسە گرنگەکان و بۆنە نەتەوەییەکان کرا و بە لەبەرچاوگرتنی هەڵومەرجی سیاسی ناوچەکە و ئەو بارودۆخەی کە ئێران ئەمڕۆ تێیدایە، پێویستی هاوکاری و یەکگرتوویی لە ناوخۆی وڵات و هاودەنگی لەگەڵ ڕووداوەکان هەیە.
دواجار دوای چەند کاتژمێرێک کۆبوونەوەکە کۆتایی هات.