یەکڕیزی و لێکتێگەیشتن زامنی مانەوە و بوژانەوەی گەلی ڕاپەڕیوە.

0
906

دوژمن و داگیرکەران، ئێمەیان وەک کورد تا ئەوکاتە قبووڵە کە یەک هەڵوێست و یەک وتارنین، کە ئەمەش بەرژەوەندی گشتی ئەوانی تێدایە. لە سەدان رێکەوتندا کە لە نێوان ڕێبەرانی شۆڕشەکانی کورد و داگیرکەران بەستراوە لە تەمەنێکی کورتدا نەک هەر تێکیان داوەتەوە بەڵکو خوێنرشتنی لێکەوتۆتەوە کە جیهادەکەی خومینی و شەڕی سێ مانگە باشترین بەڵگەی مێژووییە.
بۆ هێنانەدی ئامانجەکانی خۆیان دڕێژەدان بە داگیرکاریەکان و خەونی ئیمپراتۆری بە درێژایی مێژوو دەستیان لە سەرکوتکردن و خوێن ڕشتنی ئێمەدا هەبووە.
هۆکاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ فرە حزبی و ناکۆکی و پەیوەندییە سیاسیەکانی ناو خۆمان کە بوتە هۆی ئەوەی کە ئەو هێزە دەرەکییانە و هەژموونیان لە کاتی دەسەڵاتداری بە سەرمانەوە بێت . ئەمە راستییەکە کە هەموان دەزانین و دانی پێدادەنەین و دەیڵەین و درکی پێ دکەین. ئەی چی بکەین تا لەوە زیاتر لەیەک نرترازین و دوور نەکەوینەوە. ئەگەر گوڵ نین دڕکیش نەبین، باشترین چارەسەرە بۆ پەیوەندییەکانی حزبە کوردستانییەکان لەگەڵ یەکتر لەم کاتە دژایەتی نەکردنی یەکتر و لەبەرژەوەندی یەکتر هەنگاو بنێین.
دانوستان لەگەڵ ئۆپۆزسیۆنە فارسەکان دەبێ بخرێتە دوای یەکرێزی ناو ماڵی کورد و نەتەوە هاوکێشەکانی ئەو جوغرافیایە بەلووچەکان جا ئەو کاتە دەتوانرێت بەشێ لە کێشەکان نەتەوەی لە نێو ئەو جوغرافیایە چارەسەری بکرێت و تێیدا بگەینە ئەنجام.. یاسای دانوستان لەگەڵ نەیار ئەوەیە کە هەندێک شت لەدەست دەدەین و هەندێکیش بەدەست دینین ئەمە بەو واتەیەیە کە خواستی خەڵکی بەزاڵ هاتوو ڕاپەڕیو گەر سەربەستی و ڕزگاری نەتەوەی بێت ناتوانرێت لە دانوستان چارەسەر بۆ دوزرێتەوە، کەوابوو سوود و بەرژەوەندییەکان دابەش دەکەرین و تا حاکمیتی مەرکزی بەدەس نەهێنن، دان بە مافە سەرەتاییەکانی هیچ نەتەوەیەک نانین.
با دڵسۆزانە بۆ نیشتمان و خەڵک و پاراستنی دەسکەوتەکانی ڕاپەڕین، پەیوەندییەکانمان رێکبخەین، مەرجەکانمان لە بەرژەوەندی نیشتمانی و هاوڵاتیانمان لە ئێستا و داهاتووش بێت. خەباتی ڕزگاری خوازانی کورد بە درێژای مێژوو سەرمەشقی بەرخودان و هەڵمەت و هاوکات قوربانییش بووە، بەڵام هیچ کات بۆ ئەوەی نەبێتە قوربانی کۆڵی لە هەڵمەت تێکۆشان نەداوەو
ئەوەش باش بزانین کە ئێمە بوین کە گیانمان بە ئۆپۆزسیۆنە فارسەکان بەخشینەوە ئەویش ئەوەی کە میدیای حیزب و ڕێکخراوەکانمان لە باشترین کاتەکانی خستە بەردەستیان و تا چالاکیەکانیان لە میدیای کوردیەوە بکەن. داگیرکەران لە هەوڵدان بۆ بۆ وێرانکاریەکی تر، جا چە شێخ و چە شاو چە مەشروتەکانیشیان جگە لەوە شتێکی تریان نزەر نییە بۆ ئێمە. ئەمانە ، خۆیان بە میراتگری تەواویەتی عەرزی ئێرانن دەزانن و بەشێوەیەکی مۆدێرن بنەماکانی داگیرکاریان بونیاد دەنێنەوە . بەپشت بەستن بە تیۆری (ریشەی شارستانی هاوبەش) ئێرانی بون دەیانەوێت نەتەوەکان بە میتۆدی جۆراوجۆر بخەنە ژێر ڕکێفی خۆیان و هەژموونی دیمۆگرافی و کلتووری و ئابووری بەسەرمانا بسەپێنن.. لەم سۆنگەیەوە، ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەک بەشێک لە بەرنامە و جێگەیەکی پڕ بایەخی ئەوانە. لە دوای ڕاپەڕینەوە ئەوان بە وردی و بە قۆناغ وەک خۆشیان باسی دەکەن دەیانەوێت بگەنە زۆر شوێن. سەرەتا دروستکردنی دۆستایەتی و هاوپەیمانیی بۆ ئەم مەبەستە کەڵک لە ململانێی ئێمە وەردەگرن و ئەوان ئەوەشیان نەشاردوەتەوە کە ئەوان ملاکیان حاکمیەتی مەرکزیە ئێرانە بۆ ئەوەش لە ئێستاوە تەزمینی مانەوەی سازمانە ترۆریستیەکەی سپاش لە بەرنامەو پرۆژەی کاریانە.
لە کۆتاییدا ئەوەی گرنگە بوترێت، وێڕای هەموو مەترسیەکان لەسەر گەلی ڕاپەرو هێشتا بۆ ڕێکخستنی و یەکریزی درەنگ نیە ، ئەگەر ئیرادەیەکی نەتەوەیی ڕاستەقینە هەبێت. کۆدەنگی حیزبە کوردییەکان لە هەموو کاتێک پێویستترە، لە نێوانیاندا کەسایەتییە بەئەزموون و خەمخۆرەکان، ئەکادیمیستەکان، سیاسەتمەداران بتوانن پێکەوە ڕۆڵێکی مێژوویی بگێڕن بۆ ئەوەی دۆخی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و مەترسی لەناوبردنی دەستکەوتەکان و بەردەوامیی ڕاپەڕین بن. یەکڕیزی و لێکتێگەیشتن زامنی مانەوە و بوژانەوەی گەلی ڕاپەڕیوە

مەنووچێهر پیرمورادی